فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

خۆسەپێن…..

خۆسەپێن…..

کەمال ڕێناس/ شاعیر/ ئەلمانیا

دڵئاسن یاری جەفاکاری خۆسەپێن
مەستەچاوی، بالاولاوی بێ بەڵێن
بۆچی گۆڕای؟ وەک خۆت نەمای، تاقانە یار
خودااهەڵناگرێ وام لێدەکەی بێ هۆکار
چۆن ئاوا زوو، لەبیرت چوو عەشقی ئێمە
باش دەزانی عەشقت بۆمن دەست وپێمە
بۆم پێویستی ، خۆشەویستی ، کوانێ وەفات
دەبێ بەکۆتابێت زوڵم وجەوروجەفات
نایەڵم جارێکی تر بمکەی دەسخەرۆ
شارەزات بووم، زانیم تۆ وەستای لەدرۆ
ناتوانی یاریم پێبکەی چۆنت دەوێ
دڵم داخ دەکەم جارێکی تر گەر تۆی بوێ
زۆر باش بزانە مەکربازی نەرم ونۆڵ
ناتوانی جارێکی تر بمکەی کۆنترۆڵ
چیتر ناتوانێ وەک جاران بەکەیفی خۆت
کۆنترۆڵم کەی ، بمخەیتە ژێر ڕکێفی خۆت
بۆچیمە یاری دڵڕەق و خۆسەپێنم
بێزاربوم لێت، بۆیە وازت لێدەهێنم