باوەشی تۆ….!
ئەڵماس مستەفا/ شاعیر و نووسەر / سوید
کات درەنگ بوو
مانگ لەباوەشی ھەورا راکشابوو!
دەریا ھێمن
با ورتەی لێوە نەدەھات.
سروشت سەرقالی چنینەوەی رۆژەکان بوو’
تۆش لەناکاو ھاتی و
خۆت کرد بە نێو کەلێنی خەیاڵەکانما.
لەباوەشت گرتم،
ئیترمن لەوکاتەوە نازانم لەکوێم.!
لەباوەشی دەریام یان (با)
یاخود لە باوەشی تۆم .؟