شیعر
کامڕان شافیعی/ شاعیر/ نەرویژ
تا دێیه‌وه من ناخه‌وم
چاوله ڕێمە
مۆژده‌ی ئازادیم بۆ بێنی
په‌له‌ی مه‌كه
شه‌و به‌رێ كه
تاریكی ته‌سلیمی ڕۆژ كه
نێوانیشمان شار وشاخ بێت
تا دێیه‌وه
دڵنیا به من بێدارم،
شێعر بۆ تفه‌نگت ده‌نوسم
گۆرانی بۆ قه‌ڵه‌م ده‌ڵێم
دڵم له بێشكه‌ی سینه‌مدا
ڕاده‌ژێنم
سروودی سه‌ركه‌وتنت ده‌چڕم
دەی وەرەوە