فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

فێر دەبم..

فێر دەبم..

مریەم ئاباریان ( تەنیا)/ شاعیرو چیرۆکنووس / مەھاباد.

سەرینێکی بەردین دەخەمە ژێر سەرم
خەیاڵی ئازادی و فڕین تابۆیە، تابۆ!
فێر دەبم،
فێر دەبم!تیتۆڵێکی درێژ، چەند شەش بست و چەند پێنج قولانجێک سەردرووی تەنیایی دەکەمفێر دەبم
دەیکوژێنمەوە چرای ژووری ئەو نوهوومەشبە دانسێکی دوو کەسی دەناسرا
سەوزەی ئەو سێزدەیەش ڕەها دەکەم، دەیبەخشمە گەرووی کانییەکی بێ‌مراددەگەڕێمەوە خۆم، مەڵبەندی تاکە کەسی، کەمێک بەرینتر، بێ ئاستەڕ و قەڵغانی ئەو درووشمە بێچارەیەی ( ژ. ژ. زادی) دەکەمەوە، وەکوو مۆم لە دوا ئاوزینگان، ڕەگەڵ ڕوبارێک دەکەوم ئەگەر، ئەگەر، ئەگەر دوا مەنزڵی سوێراویش بێ!دامناوە بە هیچ هاوارێک ڕانەچڵەکێم، پەنجەی مەڕهەم بۆ چ برینان نەبەمدامناوە دڵ لە کەلەکەی ژنێتیم دەربێنمسەر لە سوجدەی گریان هەڵگرمەوه!بە چاو هەناسە بدەم فێر دەبم فێر، فێر دەبموامدانابوو کە سەری خۆم بە دڵت ئەسپاردکە دڵم بە مستت ڕاسپاردنە سەرینی سەرم بگۆڕێ و نە ڕادەستی دڵم!
وامدانابوو کە سپێدە سەری هەڵدا، یەکەم بەیانی‌باش لە ڕووبار و جریوەی مەل و سریوەی کازیوە هەڵگرمەوە
وامدانابوو، وا، وام دانابوووامدانابوو،
عەشق لە دەلاقەی ژوورەکەم هەڵبێ و  لەوێش هەڵکا و هەر لەوێش باڵا بکات
وامدانابوو گەڕیدەیەک دەرگای ئەو سەرایە نەکوتێ لاپەڕی ئەو تیانووسە نەشمزێنێ نینۆک لە سینەم نەخشێنێ،
پێم نەزانێ، پێم نەزانێنا، پێم نەزانێ
ئیتر سەرەخۆشی لەو نیرگسانە دەکەم، بۆنیان لە بەرۆکم دەهاتئەوە منیش ماڵە خۆم دەکەم و ڕەمزی دەرگام دەگۆڕم
ئەوە منیش چیتر دامێنی خوا بانادەم و نزا بۆ(تۆ) ناکەم ئیتر،
ئیتر گەردنی کانی مرادان ئازاد و چلەی چل‌دانە  خۆش و دەستی ئەو سەوزانەش دەکەمەوە،
( تاق) تەنیا ئایەتی ئەزبەریان بوو
نیگا لە ئاسۆ دەکەمەوە و هااا ناکەمە پەنجەرە و ڕوون و لێڵ مەغڕیبا و مەشڕیق مچوڕکم پێ ناکا
ئیدی سەری خۆم هەڵدەگرم و لە دوور ڕەشماڵێکی نەناس مەنزڵ دەگرم
زمانم دەبڕم و بۆ ئەبەد کەس نادوێنم
فێر دەبم، فێر ، فێر دەبم!