فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

دوو شیعری کورت

دوو شیعری کورت

ئاژوان ڕۆژھەڵاتی/ شاعیر / نەرویج

ئازیزەکەم!

دەروێشێکی خەڵوەتیم و!
تەنهایی خۆم!
بێ تۆ!
دەناڵێنم لە خەراباتی دڵی خۆم،
چونکە نەی دەسووتێم بە هێمنی!
مینا شەم!؟
دابڕانت!
ئەستەم و گەلێک!
دژوار!؟
پێی نۆشیم!
گیانی شیرین !؟
جامێ پڕی
ژەهری مار!
2/10/24

 

هەر کە کەوتمە بەر تاڤگەی!
چاوەکانت!؟
هاویشتمییە، ناو بەندەری!
دڵت!
ئیتر لاشەی! سارد و سەهۆڵیم!
کەوتە بەر، شەپۆلە!
سەرشێتەکانی!
خەیاڵت!؟
ئاای!!! چ دیمەنێکی، سیحراوییە!؟
بردمی تا قووڵایی!
ناخت!
2/10/24