شیعرێکی مەولانا ڕۆمی
کورداندنی پشکۆ نەجمەدین/ شاعیر/ سوێد
پەنجە لەسەر ژێ دانێ، موتریبەکەی عاشقان!
با دڵان ئاگر بگرن، هەم کافر هەم موسڵمان!
عیشق بێدەنگیی ناوێ، پەردەی “سکووت” بدڕێنە،
ساوا ئەگەر نەگریێ، نایێ دایکی دلۆڤان!
هەر چی کە تۆ دەیبینی، خەیاڵی مەعشووق نەبێ،
هەر دڕوەلانی عیشقە، باخچە بێ یاخود بێستان.
موتریب! ساتێ دەخوازیت شەرحی حاڵی دڵ بکەیت،
دەخیلت بم، وریا بە، خوێن نەیپۆشێ دیواران.
لە زامی دڵ بڕوانە، دەنگت بۆ دڵ هەتوانە،
دڵ کە خۆی بێئاگایە، لە کۆڤان و دەرد و ژان!
لە دیوانی شەمسی تەورێزی