ئه‌م هه‌موو ترازانه .. ئاخرى خێر
بێستون حه‌سه‌ن/ شاعیر / سلێمانی
عاده‌تى دوورى ئاوهایه
بێ ئه‌وه‌ى هه‌ستكه‌ى ، ماڵت پڕه‌بێ له‌شه‌و
شه‌وت سیخناخ له بۆشایی و
دڵت له قریوه‌ى خه‌یاڵ ..
ده‌ستت بۆ هه‌ر سوچێكى جوانیی به‌ری
گوێت له زریكه‌ى ئاو ئه‌بێ …
ئاخر به‌م هه‌موو ترازانه‌وه
چۆن ئه‌كرێ
عیشق له چوارچێوه بنێی !
چۆن ئه‌توانى گوڵ به یه‌خه‌تدا هه‌ڵواسی
ته‌ماشا ،
خودا به‌و هه‌موو نیانییه‌یه‌وه
نه‌یهێشتووه یوسفه‌كان بۆ ئه‌به‌د
بدرێنه به‌ر ڕێژنه‌ى دوورى و
هاوینان به‌ده‌م گه‌رماى هه‌نجیرێكه‌وه
تا سوبحى سه‌حه‌ر
برین سه‌رژمێركه‌ن
له كه‌لى شه‌یتان وه‌ره خوارێ و
بهێڵه قافڵه‌ى ئه‌م سه‌ره‌ڕۆییانه‌م بگه‌نه جێ و
له نه‌سلى سه‌فه‌رێكه‌وه ، هه‌تا ئه‌وسه‌ری تۆ
هه‌رچى تاسه‌ى نێوانمانه له فڕینێكا جێكه‌مه‌وه
بهێڵه دوا نامه‌ى ئه‌م خه‌ونانه‌م بگه‌نه شینایی دڵت و
وه‌ك ئه‌و گه‌نجه‌ى بۆیه‌كه‌مین جار
به‌ر ستاره‌ى ماچ ئه‌كه‌وێ ، له زه‌مه‌ن هه‌ڵبێم
هه‌میشه ویستومه له بینینێكتا
ده‌یان جار بمرم ، بمرم تا ئه‌وه‌نده‌ى
له پانتایی ئه‌م هات و هاوارانه‌ى ژیانا
به ساده‌یی بمبینی
ویستومه له‌وه بگه‌ى داڵغه‌ى هه‌موو خه‌ونێ
ناتباته‌وه سه‌ر هه‌مان ئه‌و تووله ڕێیانه‌ى
دوێنێ پڕ بوون له پیاسه‌ى ئاڵ ،
له ژه‌نینى ئومێد ، له‌ده‌نگه ده‌نگى كۆڵان
ئه‌و ده‌مه‌ى
ژنێك كۆشى پڕه‌كا له زه‌م ، له‌میحنه‌تى ڕه‌نگاو ڕه‌نگ
ئاخر من هه‌میشه نه‌مویستووه ته‌نیا بم
ته‌نیایی له ژوورێكى سارد و سڕى بێ په‌نجه‌ره ئه‌چێ
له چاوه‌ڕوانى كۆتایی جه‌نگ ئه‌چێ
له‌و هه‌ناره مزرانه ئه‌چێ
به‌ر له ڕنین ، لێو ئه‌خاته سه‌ر به‌هانه‌ى قڵیشان ..
دڵ ڕه‌قیت هه‌نێ جار
وه‌كو به‌ردى چاره‌نوسێك
به‌دیوارى عاتیفه‌مه‌وه ئه‌نوسێ و
هه‌نێ جاریش ، وه‌ك نیشتیمان لێمنابێته‌وه
سه‌یر له‌وه دایه ، بۆیه‌كجاریش قه‌تره‌یه‌ك باران نه‌گیراوه‌ته دڵم
كه‌چى غه‌ریزه‌ى هاتنێكت زۆرجاران
ته‌ڕى كردووم !
له ته‌ماشایه‌كى دووریشه‌وه بووبێ ، ده‌یان جار
چاوم لێ كه‌وتۆته خوارێ
ئاخر زۆر گرانه گه‌ر هه‌ست بكه‌ى فریو ئه‌خۆى
ئه‌وده‌مه‌ى له‌برى زه‌مه‌ن
ساردیی ژنێك ڕه‌قت ئه‌كاته‌وه
له‌برى باخچه سوێند به تاریكى بخۆى …
ده‌بوو به‌جۆرێكى تر بژیاینایه
به‌جۆرێ كه وابکە‌ین په‌پوله له‌ماڵمان نەبڕێ
له‌درزى ده‌رگاكه‌شه‌وه بووه
ڕێنه‌ده‌ین تریفه‌مان لێ بتۆرێ
هه‌میشه ده‌بوو وابكه‌ین به له‌تێ ڕۆشناییه‌وه
شه‌و به هه‌تاودا هه‌ڵواسین …
هه‌موو ئه‌و كاتانه‌ى یاریمان به‌چاره‌نوس ئه‌كرد
بیرمان له‌وه نه‌كردووه
كه عیشق به جوانیی دووگیان ئه‌بێ
مه‌رج نییه وه‌ك ئینجانه گوڵى ببێ
ئه‌وه‌تا ، پێڵاوه‌كانیشمان به ئاسانى
رێی ماڵه‌وه نادۆزنه‌وه ، ئه‌وه‌نده شه‌ڵاڵى دووریی بوون
ئه‌وه‌نده جاده‌یان بژارد و نه‌گه‌یشتن به ڕووناكى
ئه‌وه‌نده ڕاموسان له‌زه‌وی و
هه‌ناسه‌یان گرته دووڕییانى مه‌ینه‌ت …
من ئه‌وه‌نده به نمه‌ى دڵته‌نگى ئاودراوم
پاییز بام ، چاوم پڕه‌بوو له‌گه‌ڵا
ئێواره بام ، ئاسمانم به‌جریوه‌ى ئه‌وین هه‌راسان ئه‌كرد
تو خۆت ، تو هه‌موو ئه‌و عه‌سرانه‌ى
نوێژمان له ماچێكا ئه‌نارد بۆ خوا
سه‌رێك له ته‌نیاییم بده و
بهێڵه چاپى دووه‌مى ئاشناییمان
ترێ بینوسێته‌وه و له‌به‌رگێكى نارنجیدا
به‌خه‌تی كوفى بنوسرێ
ئێره كۆتا وێستگه‌ى چاوه‌ڕوانییه
ئێره دوا دێڕى ئه‌و گۆرانیانه‌یه
كه به‌كه‌ڵكى وتن نایه‌ن ..