دايە
ئاژوان ڕۆژهەڵاتی/ شاعير / نەرويج
ئەی شەمی دونيای من دایە!
ژینم بێ تۆ بێ مانایە!
لەو ڕۆژەوە کە جێت هێشتووم!
بۆغزی گریان لە ناخمایە!
با پێت بڵێم سەرەڕۆييم!
بێ عاری من لەوە دایە!
جاروبارێ بزەی شێتييەک دەمگرێ!
وا دەزانم ڕۆح و جەستەت لە گەڵمايە
سەرت ناوتە سەر شانم!
کە ئەڕوانم لە لاما نیت
لە بوونی خۆم پەشیمانم!
٢٤ / ٨ / ٢٠٢٣