فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

لە کەناری تاسەما

ئالانی / ڕێبوار ئالانی/ شاعير/  بەريتانيا

 

لە پایزا سەری کاسم پڕ لە خەونی سەرابییە

ڕەنگەکانی تەونی ژینم هەزار ڕەنگی شەرابیيە

گەڵای پایز تێکەڵ ئەبێ لەگەڵ حەزی هەناسەما

وەک سێبەرێ جێ دەمێنم لە کەناری پڕ تاسەما

چەند شەپۆلێ ئاوێتەیە وەکو سەودای پڕ تەنیایی

ژیان چیرۆکێکی سەیرە خەونی تاڵە پڕ جودایی

مانای کۆچی ئێوارانم ووشەی سارد و خەمبارییە

تامی تاڵی ئەم دوێنێ لە خانەقای دڵدارییە

گوڵی نیسانی وەرزی من هەڵوەریوی ڕێی مەستییە

لە دەروازەی ئەوینەوە سێبەرێکە لە پەستییە

من قەدەرم لەتەک ئەوە وەکو گەڵا و تکەی شەونم

لەگەڵ گەڵای پایزانا منیش دەمرێ حەز و خەونم