شيعر
هيوا ڕەسول/ شاعير / سويد
دوێنێ گەڵایەک کەوتە سەرزەوی
گوێم لەقریشکەی بوو کاتێ نەوی
کە دەستی بەردا لە دڵداری خۆی
پێم وایە وتی بەر ئاهم کەوی
ڵێم ڕوونە وتی بەڕەشە با ئەو
ئارام نەبیت و هەرگیز نەسرەوی
تا هەی بێ لانە وبێ مەنزڵ و جێ
بەرتانە و لۆمەی ئەم و ئەو کەوی