پایز
عومەر عەبدولکەريم / کەسان/ شاعير / سلێمانی
…… بەهاری تەمەن
پایزی جوان بوو!
گەڵای وەریووی
چرۆی لە دوابوو!
ئەوەتا گەڵام
لێ هەڵدەوەرێ!
ئایا بەهارم
چرۆی دەمێنێ؟
ئێستا پایزم
خۆم هەڵدەوەرم!
بەهار دوورە لێم
بە خەونایبینم؟
تەمەنی بەهار
وەرزێكی جوان بوو!
پایزەكەشی
هەر بە ویقاربوو؟
ئیترچوار وەرزم
هەمووی پایزە!
بەهاری تەمەن
ڕۆی ولێم زیزە!
هاكا دواگەڵای
وەرزم هەڵوەری؟
بۆیە ڕۆحیشم هەرلای پایزە!