فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

پردی لێو 

پردی لێو 

عەتای کلاسيک/شاعير / سلێمانی

 

حـوسنـی ساغیـرو پەیمانـەم،ئەلەستـی پێکـ وقودســی من

جانی جانانی کۆنە ڕەند،شەمی سووتی دەست ڕەسـی من

دەفتــەری شیعـری ساحیریــم، عەمـامـەو عەلامەکـەی مـن

پـێ لەمینبـەرو میحـرابـم، کــە مــوعجیــزەو حەدیسـی من

ڕەنگڕێـژی هەنـدەسـەی گیانم، خەمـی فرمێسـک و گریانـم

نوقتەی لەیلانەی کاسـەی مــن، لـۆگۆو ناوو ئـەدرەسـی من

نـەخـش و نیـگارو تـەببــارم، تـاوڵــی دەم دونــدو هــەوارم

پــردی لێــو لێــوە نـازەنیــن، هەواڵ و باس و خواسـی من

مەنعـی پەیکـەری لاتـی تـۆم، قـوبـادی پای سـوبـاتـی تـــۆم

وەکـو چـای بـێ نـەبـاتـی تـۆم، سـەیرکـە لـە کـەساسـی مـن

زەردی شـــامــی ئـــاوا بـــوونــم، دڵـــدادەکـــەی نـازەنینـــم

کـــەشتــی چــارۆگـــە دڕاوم، بپــرســە دەنگــو باســی مــن

سافومەسافی کەفو دەف، بەسەرچووین هەردو بێ خەڵەف

ئـەهلــی نــاڕازی ڕەزا بـــێ، (عطـــا)ی دڵ و دڵــناســـی مــن

 

 

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

حوسن=جوانی/ساغیر=پیاڵە/ئەلەست= ئایەی 172/ قودس=پیرۆز/دەست ڕەس=دەست پێکەیشتوو/عەمامە= مێزەری سەری مەلاکانی شیعە/عەللامە=پلەیەکی دینییە /لەیلانە=کۆی لیلایە بەفارسی/تەببار=قیبلە/تاوڵ=ڕەشماڵ /دوند=لوتکە/لات=بتی لات/قوباد=کوڕی جوان و قۆز/ سوبات=جێکرتووەکان لەدڵدا/شام =شەو/مەساف=خولاسە /کەف=لەپی دەست/خەڵەف=وەچە/