فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

پاییز

پاییز

 

زێنەب یوسفی/  شاعیر/ سنە

 

چی بکەم بەو هەمو پاییزە
نە لە جانتاکەم جێیان دەکرێتەوە
نەک لە تەلیسە سەوزەکان
هەوڵمدا لە تۆی چەرچەفە هاوینییەکان
بیانشارمەوە ئەو هەمو پاییزە
بەس ناکرێت
ناتوانم
نارنجۆکەکان
ئااااە بمبورن هاوڕێیان
مەبەستم
نارنجیەکان بوو
نارنجیەکان
هەمو شوێنێکیان
پڕ کردوە
ناتوانم ئیتر
نارنجیەکان
بشارمەوە……..
زێنەب یوسفی.سنە