فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

ئازار

ئـازار

دەریا خۆشناو/  شاعیر/   نەرویج

 

چی لە مردن بەئازارترە..؟
زۆر ماندووم بۆ مانەوەم ،
تۆ لێرە نیت و
لەنێوان ئەم دیوارە غەمگینانە
کەسێک نیە لەگەڵی بگریم!

چی لەم هەموو قسە نەوتراوانەم بکەم..؟
چی لەم هەموو خەمە شارراوەیە بکەم..؟
تەنیا تۆ لێیان تێئەگەیت!

من ئێستا دۆستی شەو و
دڵتەنگیەکی دوانەبڕاوم..
ئاگات لێ نیە
چەن بیرت ئەکەم
لەکوێ ئەم دڵەی من دەرەقەت دێ،
تۆ ئەوە نازانی
نەبوونت لە مردن بەئازارترە…..

04.04.2004