من ، تۆ دارسێوەکە
نەشمیل عەلی بەرزنجی/ شاعیر / سلێمانی
لایبە تێکی بە ئەم ژیانە
بابچین بۆ شاخ لەسەر چرپایەک پاڵکەوین
ئاسمانمان ببین و مەل ،کە ئەفڕێت
کرم لەولەوە ورد ورد زەوی ئەدرێ
تێهەڵدە ،ئەم ژیانە خۆشەویستی تیاناکرێ
بابچینە لای رووبارێک پشت لە پشت پێبکەنین
ماسی ببینین
دارکونکەرە ..تەق تەق
بیڕوخێنە ئەم ژیانە
با دانیشن
ڕاکە ڕاکە ناگەینە هیچ
چاویلکەکانت بیر نەچێ ئەچینە دەشت
بۆ سەیری خۆر
ئەم ژیانە م ناوێ دیوار دیوار
سەرناکەوم
درەخت هەیە وەرە بڕۆین
با سێو بدزین
گاز گاز گاز بدەین دورتر بڕۆین
ئەم ژیانە گەورەیە جێگا ئەگرێ بەجێ بێڵە
من ڕەنگ و تۆ فڵچەیەک بین
پێکەوە نەسیم بکێشین
دورودرێژ لێی بخەوین
خەونی ژیانێکی سادەتر ببینین
با تف بکەین لەم ژیانە
تۆنەتەوێ پێکەنینم لەم دیوی ئەم
سوراوانە
لێوم بگرە ماچم بکە
من نامەوێت پارەی زۆرت دەستم بگرێ
نزیکم بە
دەستم ئەوێیت و ئەو شانانە
لێم دور مەبە
بابۆنی بکەین
سەوزای و پێکەنین و متمانە
لەهۆش بچین
لایبە تێیهەڵدە ئەم ژیانە
کارتۆن جوانی
ناو ناخۆشە
ئەڵێی ریکلامی دەرمانە
شعروگۆرانی و گوڵم ناوێ
بێدەنگی بێدەنگی بێدەنگی
زمانی باپیرنمانە
زمانمان باگۆنەکات تیاینەماوە
ئەگەر ناتوانین درێژ درێژ درێژ
بڵێین گیانە، جوانە، خۆشەویستی مناڵی، پاکی
بیبڕین با ئەو زمانە
لەم دیوی سوکانەوە
سوکی ئەکات مرۆڤ بونمان بەدەنگی بەرز
لەگەڵ هۆڕین پێکەوە
ناگونجێ ئەم
ژیان
بیفلیقێنە ئەم ڕۆژگارە
کەتیایە تۆ گرگنیت و منیش پاشکۆی
با مرۆڤ بین
هەر بەرێکەوت و وەک ئەوەی ئێستا
یەکەم نیگامان بێت
دەست بگرین و لەسەرەتاوە دەست پێ بکەین
بێزاربووم
لە نوقتە سەری دێڕ
تێکی بە تێکی بە تێک
ڕازی نیم ڕازی نیم ڕازی نیم
ئەم ژیانە خۆشەویستی تیاناکرێ
با بچینەوە بۆ بەهەشت
ئەم چیرۆکە بگۆڕین تۆ بخەوە
من دێمەوە
نێو سنگی تۆ
هەستە بەخودا بڵێ نامانەوێ ئەو ژیانە