فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

پچڕانی ناوکەپەتک*

پچڕانی ناوکەپەتک*

 

ئاسۆی مەلا/ شاعير / ئەمەريکا

 

تەورەکان ؛

دەبنە پاشای دارستان!

درەختەکان؛

ڕەگەکانيان لە ڕقەکانيان دەئاڵطنن،

ناوکەپەتکی مێژووی خۆيان

بە منداڵدانی مەفتەنەوەدەپچڕێنن.

لق و پۆپەکانيان دەکەن بە باڵ،

دەفڕن، دەڕۆن،

چيتر ئاوڕ نادەنەوە،

جی لە دارستانێک بکەن،

هێندەی فرمێسکی باڵندەيەک

تەڕایی تیا نامابێ!

گەڵاکانيان چوار وەرزە هەڵبوەرێن،

سێبەرێکی ئاراميان بۆ کوکوختييەک پێ چێ نەکرێت!

داهۆڵەکان؛

دەبنە باخەوان،

گوڵەکان بە پێخاوسی هەڵدێن،

تەنها،

لەتێ تريفە بۆ برسێتی و

مەرکانەيەک ئاونگ

بۆ ئاودانی خۆزگە زەردهەڵگەڕاوەکانيان و

چەند چزوويەکی بە جێماوی هەنگەکان

لە گەڵ خۆيان دەبەن بۆ بەرگری؛

باکيان بە وەرينی پەڕەکانيان نييە،

گرنگ مەرکانەکان نەشکێن،

ستەمکاران؛

نيشتيمانيان خستۆتە سەر دوو دارشەق

تەوقيان کردۆتە گەردنی.

هەناسەيان تەنگ کردووە

گەنجەکان؛

کيسەخەوێک، مۆبايلێک و

وێنەيەکی دڵدارە دڵشکاوەکانيان و

هەندێک حەسرەت و هەناسەيەکی سارد،

دەخەنە جانتاکانی کۆڵيانەوە

لە جەوری ستەمکارانی ئێرە کۆچ دەکەن،

لە سايەی ستەمکارانی ئەوێ دەمرن