ساقی
سانان موحەمەدی/ شاعیر و ھونەرمەند / ئەڵمانیا
ساقی لە کوێی پیاڵەی خاڵیم پڕ کەی
ساقی لە کوێی دوو لێوی ساردم سڕ کەی
ئەم شەو هاتووم پەنام هێناوە بۆ تۆ
بۆم بڕشنی و بە دەستی خۆت مەسم کەی
بێرە لامۆ بێنە دەفرێکی سەر پڕ
بە ساقەت بم بەشکەم ڕەشە مەسم کەی
سەرم گێژە لە دەس جەوری زەمانە
وێمدە بەشکەم ئا لەم حاڵە دەرم کەی
بە هێمنی و پەیاپەی تێکە ساقی
نەڵێی پیرە و لە ڕدێنم شەرم کەی
تا بەیانی میوانی تۆم ساقیا
نەێژی ناوێ،نەکەی تووشی شەڕم کەی
(سانان) ئەمشەو حاڵی وێرانە ۆێران
دەخیلت بم تۆ لەم شەڕە حەزەر کەی