فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

رۆژانە سەد وشە دەنووسم ٨٢٦

رۆژانە سەد وشە دەنووسم
٨٢٦
شێرزاد هەینی/ نووسەر/ ستۆکهۆلم

 

دەژیم، هیچم لە هەواڵەکان ناوێت، بەس دەمەوێ هەواڵی تۆ بزانم، دڵنیابم هەناسەت دێ، دەتوانیت هەست بە وشکبوونی گوڵدانەکانی ژوورەکان بکەیت، نەمام، چاوی گوڵ و شیلەی هەنگەکان تا بژین، تەڕ بکەیت! بەس ئەوەندەم دەوێ بزانم دەتوانیت قەڵەم بگریتە دەست و رۆژانە خەتێکی سڕینەوەی رۆژێک، بەسەر ژمارە رۆژەکانی مانگ، ساڵدا بکێشیت! ئەوەندەم دەوێ وەک سێبەر بەردەرگەم گوزەرێک بکەیت، بە چاوەکانت پەنجەرەکانم بۆ بسڕیتەوە، دیواری حەوشەکەم بەرزتر بکەیت، نەوەک دزێک بگاتە ژوورەکەم، کە بزانیت سامان، زێڕم نییە، هەموو فنجانە دیارییەکانی قاوەم لێ بشکێنێت! ئەوەندەم دەوێ و بەس، لەو شار، دونیایەدا چاوم لە هیچی تۆ نییە، هەموو شتم هەیە، ئەوەی نیمە دەنگ، رەنگی تۆیە!