فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

چەند کورتە شیعرێ

چەند کورتە شیعرێ

فاتیمە حیجازی ⁄ لالە/ شاعیر / سەقز

“چلچەمە”ی چاوم،چاوگەی شەمی تۆ
“چلەخانە”ی چەمە، خەمی چەمی تۆ
چل “خان” ی ئەستەم لەبەرانبەردا
چل ساڵی ئەوێ ، چارەی خەمی تۆ
…………………
لیسپێ خەون و
لیسپێ تاسەو
لیسپێ خەفەت،
تێکئاڵان و
بوونە تەنافی سێدارەی ژینم !
…………………..
گوڵی ئاوات

خەرمانان گەیشت و
گوڵی ئاوات،
نە…گە….یشت….
ڕەزبەرێکم دەوێ
سەرخۆشم بکات بە عەتری
ئاواتێکی نامۆ…
دوایی….،
هێدی هێدی
بە خەزانی خەزەڵوەرم بسپێرێت…
تا….وەرزی
وە….رین….

……………………… شێعر: …پەنجەی پاییز…

دەمەوبەیان،
گزینگ بەتاسەوە،
خۆی گەیاندە
باخچەی دڵی گوڵ ئەرخەوان…
سەیر بوو…!!!
هایلایت بوو کەزیەکانی و
گوڵی گۆنای
بێڕەنگ وکاڵ…!!!
چما دوێشەو،
پاییز زووتر گەیشتبوو….!
…..