فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

دوو کورتە شیعر

دوو کورتە شیعر

ئەڵماس مستەفا/شاعیر / سوید

لە دارئەرخەوانێکم پرسی ..!
لە کام رەنگی ئاڵی لێوی خولیایەک
لە گەردی حەزی کام دارهەنارێک
لە مەیلی خۆزگەی لیوی چ عاشقێک
جەمالی تروسکایی چ شۆخێک
حوکمی ئەم جوانیەت بە خۆت بەخشیوە
…………………………….
بەس لەگەل تۆ بم ..!

لەکام ویستگەی دلنەوایی بەتۆدەگەم لەوێ چاوەرێت دەکەم .!
لەکام شەقامی وفاوە بەرێ دەکەوی .!
بەرەو کام ناونیشانی پێکەوبوونمان ھەنگاودەنێی
من لەوێ دەبم بەس لەگەل تۆ بم.!