فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

سووتان لە گڕی عیشقدا

سووتان لە گڕی عیشقدا

 

سەلما تۆما کاکۆ/ نووسەر/ ئەڵمانیا

لەلام سەیرە
خۆر و تۆ هێند لەیەك دەچن
(ئەو) بە ئاوا بوون ، ئاواییم
تەسلیم بە ئاسۆی بولێڵ و
تاریکی و بێ دەنگی دەکا
تۆش بە ونیی و دیار نەمانت
دڵ ڕادەستی قەدەر دەکەی
ئەوەی کەزۆر مسۆگەرە
گەڕانەوەی هەردووکتانە
(ئەو) سپێدان
زۆر زوو پاشگەز دەبێتەوەو ..
دێتەوە ژوانی ئاوایی
چوون بێ ئاوایی هەڵناکا
تۆش دێیەوە ماڵی دڵم و
بەبێ دڵی من هەڵناکەی
لێ هەردووکتان
تاوانبارن بەسووتاندنم
(ئەو)بەتینی گەرمی و
تۆ بەگڕی عیشقت
٭ ٭ ٭ ٭ ٭