بیرت دەکەم!
ئاژوان ڕۆژهەڵاتی/ شاعير / نەرويژ
زۆرتر لە جاران
بيرت دەکەم
ژیان بۆنی چۆڵەوانی لێدێت!
بیر لەهەرچێ دەکەم!
یادگاریە!
وەک دنکەدنکەی تەسبێحەکەت!
لە گەردنم ئاڵاندووە!
تۆ به تەما نییت بێيتەوە!؟
سەر لەم پاییزەت بەیتەوە!
،وەک بەهار سەۆزم کەیتەوە!
ئاخر گیانە بە حسرەتت!
چەشنی پاییز هەڵوەریوم!
وەک باخێکی شەختەگرتوو!
لە شۆێنی خوما ڕزیوم!
تۆ بە تەما نیت بیتەوە!؟
20/9/24