هەرێمی بێ چۆلەکە
سوهەيلا مێهەمی/ شاعير / سنە
دەتنووسمەوە
ئەمجارە لە سەر سەروای ساڵێک
بێ هەڵوەرین
دەتنووسمەوە
بە هەوت باران و هەوت ئاسمان
لە سەر باڵی تەوار
تەڕتر لە فرمێسکی تەنیاییەکانت
ڕاچنێ بیابان بە هەناسەتەوە
دابەزێ لە بنمیچی
چاوەڕوانی؛من
دەتهێنمەوە سەرەتای بوون
بێ شەرم و شوورەیی
لە ئێوارە مەستێکیی ئەم دەشتە
ئەسپێک دەحێلێنێ
یاخیبوونی وشە ئەڵێم
بازم ئەدا لە نیکاحی هەریمێکی بێ چۆلەکە
ڕەنگە غوربەت
پەنجێرەیەک بێ
نووقمی هێژموونی لێڵایی
لە سەر کەلی ئەم ئێوارەیەدا
ماتڵم کە بە نیگاتەوە
پەرۆشی ئەو شەقامەم
درێژەی پەلکەکانت نەدا ، بە کۆڵی سەفەردا
هەواڵەکان لێگەڕێ
با ڕۆژنامە بئاڵێتە سەوزەوات و
تیڤییەکەنوقمی بۆڵە بۆڵ
لە هەواڵی شەڕەکان کە گەڕایتەوە
نا ئەستێرە ئاواتێکم
دەناسێتەوە
نا بەردێک ماوە
نەڕوا بێ لە مندا