فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

چەند کورتە شيعرێ

ئاژوان رۆژهەڵاتی/ شاعير / نەرويژ

منیش وەکوو باڵدارەکان!

بۆ هەڵوەرینی گەڵاکان

شين دەغێڕم !

ئەوان ئیتر ئۆغردەکەن

ئەم دەڤەرە بەجێ دێڵن!

نايەنەوە!

تا ئەوکاتەی بووکی بەهار!

گوڵ بە دەستی دەگرێتەوە!

 

20/9/24

 

 

 

لەم پایزە سارد و سڕە!

لە ئاوێنەی

ڕووخساری من مەڕوانە!

نەک هەڵوەرین!

دڵیشم شەختە لێیداوە!

 

20/9/24

 

 

گەڵاکانی ئەم پاییزەیش!

بە دەم سەمای مەرگ دەچن!

کزەبایەکی سەرشێتیش!

هەر یەکیان بەرۆ شوێێ دەنێرێ!