چرای پایزی پێکرا،*
جەلال بەرزنجی/ شاعیر/ کەنەدا
گەڵاکان بەری رووناكی ناگرن.
پایزە،
ڕووناکی بە ناو تونێڵی هەزار بە هەزاری مێشکمدا دەڕوات.
پایزە شتەکان بە خۆلێک خشاندن،
ئاوس دەبن.
پشت لە گومان مەکە.
من وروژانی خۆمم.
ئاوێنەکە بخەوە گیرفانت،
خۆم واهاتم.
بۆ ساتە لە یاد چووەوەکانی نێوانمان،
دەچینەوە یادەوەریان.
* ئەو شیعرەم سالی ١٩٩٠ نووسیووە ، ساڵی ٢٠٠٢ لە دیوانی بارانی رەحمەت بڵاوکراوەتەوە.