لەژێر سێبە‌ری یادێكت دانیشتوومە””
سەرکەوت ڕەسوڵ/ شاعیر/ هەولێر
هەتا هەبیت ، منیش هەمە….
ئە‌گە‌ر ژیانم دابەش بێ ، بۆ خۆشی و خه‌م
به‌شێكی تۆی سێ به‌شی تری هه‌ر خه‌مه…!
یەك یه‌ك په‌ڕنامه‌ی تۆماری یاده‌كانت ، ده‌كه‌مه‌وه
مشتێك تاڵه‌مووی بسكی تۆی تێدا ماوه
(﴿به‌بیرت دێ !؟
گیانه ووتم: ڕۆژێ دادێت هه‌ر تاڵێكی یادنامه‌یه ،
ده‌بێته كۆلكه زێڕینه‌ی ده‌یه‌ها شیعر‌و هۆنراوه﴾)!
ساڵێك ده‌مه‌و پاییزان بوو ،
یه‌كه‌م بارینیش له‌م وه‌رزه ، هاڕمۆنیای گه‌ڵاڕێزان و ده‌نگی تۆ بوو…
پێم ده‌ووتی:(من نازانم په‌یوه‌ندی ده‌نگت به گه‌ڵا له كوێوه‌یه ؟!)
تۆش به‌هێمنی شه‌رحێكی خۆتت ده‌كرد….
شاعیرانه ، ده‌تووت:(گیانه نهێنی تۆ‌و سه‌ر شێتی له كوێوه‌یه؟
په‌یوه‌ندی خشپەی گه‌ڵاو ده‌نگی من له‌وێوه‌یه؟!)
ڕازونیازی پاییزان…وه‌ك ده‌ریای بێ كه‌نار وایه ….
تۆ به‌ر سیله‌ی شیعرت بۆمن هه‌ڵده‌ڕشت و
منیش به‌ری دره‌ختی قه‌سیده‌م ده‌ڕنی
تۆ له چاره‌نووس ڕاده‌مای…خه‌می وه‌ت بوو به‌یه‌ك بگه‌ین!
منیش ده‌مووت:
(تۆ خه‌لقه‌نده‌یه‌كی تری ، له قوڕنیت و تۆ به‌شه‌رنی!!)
—–
“” :بەشێکە لە قەسیدەی پاییزەیاد