فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

ڕۆژانە سەد وشە دەنووسم 823

رۆژانە سەد وشە دەنووسم
٨٢٣
شێرزاد هەینی/ نووسەر/  ستۆکهۆلم

دوێنێ کتێبێکی نوێم بەناوی ”دكتۆر عوسمان دەشتی بەنووسین تەواونابێت” بڵاوکرایەوە؛ دیدارێکی درێژە، تۆماری شار، گوند، سیاسەت، یەکێتی قوتابیان، شۆڕشی ئەیلول، هەرەس، شەڕەکانی ١٩٧٥، کۆمەڵەی رەنجدەران، یەکێتی، مامجەلال، خەتێ، شەڕی ناوخۆ، ژن و منداڵ، خوێندن، راپەڕین، زانکۆ، دکتۆرا، ماستەر، مامۆستایان، هێمن، مارف خەزنەدار، کۆششی زۆر بۆ ژیان، سێتاقان، شیعر، سەربازی، ژمارەیەک برادەر، بەردەوامیش هەولێر، مهاباد، نەجینەخانی دایک، مامۆستا، کەشکۆلێک لە بیرەوەریی، دەستنووس، نامەی هەرزەکاریی، خواردن، کەمێک خواردنەوەش، سەیران، دایک، باوک، داپیرە، برا، گوندی ماستاوە!
زۆر زۆری تر لەو کتێبەی کە بە نووسین تەواو نەبوون، ”بەرجەستە، بەرهەڤ، بەرچاو، بەردڵ” دەکەون! بە شەش مانگ دیدار، نووسین، پاکنووس، دیزانی کرا، بەپارەی خانەنشینی ئەو چاپکرا.