ساڵێكی نوێ، ساڵێك مناڵی كاڵده‌كاته‌وه
ڕۆژ ھەڵەبجەیی/ شاعیر / سلێمانی
له دیسمبه‌ردا هه‌موو خه‌یاڵێك ده‌مباته‌وه،
سه‌ربازگه‌ی كۆتایی..
چۆن ئه‌و خه‌یاڵه بشارمه‌وه،
پێش ئه‌وه‌ی دهستو په‌نجه‌كانم، خاڵیکا
له زریانی نزا، دڵم ده‌گه‌زێ..
تۆ سه‌یركه له باشووری وه‌رزه‌كانه‌وه،
چ مه‌حشه‌رێكه دیسمبه‌ر؟!
هێشتا سێ‌و به فریكهیی قسه‌ی ده‌كرد،
كه‌چی نه‌رم، نه‌رم ده‌چوویه‌وه سه‌ر،
گوناهێكی سوروسپی!
پرته‌قاڵ به پێكه‌نینه‌وه مزر بوونی،
خۆی ده‌گێڕایه‌وه،
كه‌چی ورد، ورد ده‌چویه‌وه سه‌ر حوزنی حه‌بیبه،
گێلاس به كوڵمی سوره‌وه ده‌گه‌ڕا،
كه‌چی كه‌م، كه‌م ده‌چوویه‌وه ناو
دههلیزهكانی ده‌مودان،
هه‌رمێ به گرفتی زه‌ردبوونه‌وه،
ئاخی هه‌ڵده‌كێشا،
كه‌چی ده‌م، ده‌م ده‌چوویه‌وه ناو په‌راسووه‌كانی حه‌وا
ترێ له بهرسیلهوه پیاده ده‌بوو بۆ پێگه‌یشتن،
كه‌چی هێشوو، هێشوو،
ده‌بووه زیندانی كوپه‌ڵه !
له دیسمبه‌ردا حه‌زێك هه‌یه كۆتایی
(با) هاتو چرپه‌یه‌كی له ده‌ست كه‌وت و ووتی:-
حه‌زم له ڕنینهوهیه، سه‌ری سنه‌وبه‌ر،
له سه‌رپۆشی هه‌ور فڕی ده‌م…
باران هاتو له دوگمه‌ی دڵۆپێكدا،
وتی:- حه‌زم له ڕوتبوونهوهیه،
له ستیانی خاكدا گازێك بگرم،
چه‌تر هاتو ووتی:-
ئیكمال ده‌بم به دیسمبه‌ر
پێكه‌نینم درێژبووه ئه‌م ده‌ست له دیواره،
چۆن هه‌ڵكه‌م؟
خۆر هاتو وتی:- له‌م ئه‌زمونی
دیسمبهرهدا ده‌رناچم،
له دێڕی گزنگێكدا،
به‌یانی چۆن هه‌ڵگرم، له توحفه‌ی ماچێكدا !
زه‌رده‌په‌ڕ هاتو وتی:- به‌م هه‌موو ئاوابوونه‌وه،
حه‌زێكم نییه نه‌چێته‌وه سه‌ر پیری
دیسمبه‌ر چی نه‌كرد،
ساڵی نوێ مانای چی؟!
وه‌ی له ڕۆحم، به‌م ئاوابوونه‌وه به‌رده‌بمه‌وه..
نام په‌رژێ نامه‌یه‌ك بۆ دڵی شه‌و بنووسم،
باوه‌ڕ نه‌هێنی به دڵی یه‌ڵدا !
* * *
ده‌خیلتم دیسه‌مبه‌ر ئه‌م هه‌موو ته‌رزه‌ی بیره‌وه‌ریانه
بۆ له كۆتایی تۆدا دهبارێنو
ده‌گه‌نه كونجی قه‌ناعه‌ت
ته‌ماشاكه مناڵی له كانوونی حه‌وته‌مه‌وه دێت،
كه دێت ده‌ماری شه‌قامێك له پێیه‌كانیدا،
مێروله ده‌كا،
كه ده‌گاته تۆ شتێك نییه ناوی پیاده بێ
گوڵ له ئینجانه‌دا ئاوه‌دانی ته‌ڕده‌كا،
كه ده‌گاته تۆ ئینجانه ده‌بێته تابووتێك!
جۆلانه له كاتی فڕینا چاوی لێ دائه‌گرێ
كه ده‌گاته حزووری تۆ،
له باخچه‌ی ئاسماندا به‌تاڵه له كۆمه‌ڵه‌ی فادا
مه‌ساسه به زمانی لوسه‌وه، پێكه‌نین
دەباتەوە چاوه‌كانی.. كه ده‌گاته حه‌قیقه‌تی تۆ ،
زمانێ نییه له ته‌رجه‌مه‌ی پێكه‌نین بگات
مناڵی له كانوونی حه‌وته‌مه‌وه دێت
به‌ڵام كه له ڕوانینی كتێبێكدا مه‌ته‌ڵی عیشقی زانی
ئه‌وه سه‌ره‌تای كانوونی حه‌وته‌مه،
به‌ره‌و قاقای دیسه‌مبه‌ر
له دڵی دیوارێكا چاوشاركێی بینی،
ئه‌وه دوا خشتی كانوونی شه‌شه‌مه،
له ڕۆحیانه‌تی ڕووخان
له گۆمێكا گۆره‌ویه‌كانی مانگی دی
ئه‌وه دوا ماچی كانوونی پێنجه‌مه،
له مه‌رقه‌دی لێوه‌كان
له كێلۆنی ده‌رگایه‌كدا، كلیل كرانه‌وه‌ی پێ ناساند
ئه‌وه داخستنی كانوونی چواره‌مه
به ڕووی پیری !
له‌ناو پشتێنی پایزێكدا،
قژی ئاڵۆزكاوی ئینجانه‌ی بینی،
ئه‌وه قه‌ده‌ری كانوونی سێیه‌مه، قیامه‌تێكه گریان!
له‌ناو فه‌رشی ده‌شتاییه‌كدا، ڕه‌نگی ناسی
ئه‌وه دابڕانی كۆی كانوونهكانه،
له هۆزی گیا،
له‌ناو حه‌شامه‌تێك شه‌ودا، كه ڕوانی
تاریكی ده‌كه‌وێت به ده‌مدا
ئه‌وه باجی كانوونی حه‌وته‌مه،
له سه‌عات دوانزه‌دا
* * *
مناڵی له كانوونی حه‌وته‌مه‌وه دێت
هه‌موو مانگێك نوقڵی بیره‌وه‌ری،
ده‌خسته گیرفانی،
به‌ڵام كه دیسه‌مبه‌ر هات،
(با) نامه‌كانی گوڵی دڕاند
فڕین له باڵه‌كانی جۆلانه‌دا كوژایه‌وه
جیلوه‌ی عیشق به جێماو
ته‌مه‌نی كتێب زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕا
دڵی دیوار به شه‌پۆلی په‌یژه‌وه،
هه‌ناسه سوار
چاوی گۆم تفی كرده گۆره‌وییه‌كانی مانگ
قفڵ به ژه‌نگه‌وه، گه‌نجی ده‌رگای ته‌كاند
ساڵی نوێ دێت، ساڵێك مناڵی كاڵده‌كاته‌وه،
سه‌خته مناڵی به جێهێشتن ئه‌ی دیسه‌مبه‌ر
سه‌خت وه‌ك قسه خۆڵه‌مێشه‌كانی به‌رد،
كپ له ئازاره‌كانی
سه‌خت وه‌ك قه‌مبور بوونی ئێواره،
هه‌ر گۆچانه ده‌بێته هه‌میشه سه‌فه‌ری
سه‌خت وه‌ك وێرانی بوونی خۆم،
حوزن گرێم ئه‌داو دڵه ڕاوكێ،
به به‌رۆكی تاڵی قژهكانمهوه ته‌سریحه‌ی گریان‌و
دوودڵی له ماڵی ئه‌ندێشه‌دا،
سه‌ودای گه‌ڕان!
مه‌یه بۆلام ئه‌ی دیسه‌مبه‌ر
مشتێ ته‌مه‌نم به‌قه‌رز به‌رێ،
بۆ سه‌یركردنی هه‌نارێك،
كه قریوه‌ی درزی تێ ده‌كه‌وێ،
پڕ له نوكته‌ی سورو
پێستی له قوڵپی ئاره‌زوو..
مه‌یه بۆ لام پێكێك تێڕامانم به‌رێ
با جوانی له درزی ئاوه‌ڵناوه‌وه،
چاوبڕكێ بكا
كه عیرفانێك عاریفانه پێم ده‌ڵێ:-
(رۆژ) تۆ له نه‌سلی بارانێكی شینی
له ڕهچهڵهكدا، ده‌چێته‌وه سه‌ر كه‌ناری!
عیرفان…. من مناڵانه ده‌گه‌م له ژیان
له‌وێوه هه‌نگاوه‌كانم كۆ ده‌كه‌مه‌وه،
كه گۆزه‌یه‌ك به كانیه‌كی وتووه:-
دڵی مانگ وا به‌كه‌مه‌ری مهغریبتهوه
مه‌ترسه له چاڵ‌و چۆڵی شه‌و
له قافیه قه‌به‌كانی تاریكی..
عیرفان… من مناڵانه زه‌نگیانه‌ی
زه‌رده‌خه‌نه ڕۆدهكهمه قۆپچه‌ی
تنۆكێك ئه‌سرین،
مه‌رگ له كراسی ژیاندا،
به تۆخی ڕه‌نگم ده‌كا!
ئه‌ی هه‌موو عاریفهكانی دونیا،
به دیسه‌مبه‌ر بڵێن:نه‌یه‌ت بۆ لام,
كه هات به‌ره به‌ره مناڵیم كاڵ ده‌بێته‌وه!