فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

پیاوان هەمیشە مناڵن..!

پیاوان هەمیشە مناڵن..!

ئەڵماس مستەفا/ شاعير و نووسەر / سويد

 

هیچ هێزێک نیيە بەقەدفراوانی هێزی ئەم گەردوونە لەروحیەتی پیاوان تێ بگا، ژنان هاوەڵی یەکەمی پیاوانن ژنان دەتوانن مناڵێکی گرۆز گەورە بکەن بەڵام ناتوانن پیاوێکی یاخی ‌پەروەردە بکەن.! پیاوان پێويستی لەڕادەبەدەریان هەیە، کە بارگاوی بکرێن بەخۆشەویستی چونکە ئەوان جەستەیان بەهێزێکی گەورە تەنراوە پێویستیان بەو خۆشەویستیيە، کە لەلایەن ژنانەوە بەرجەستە بکرێن، بەڵام ژنان نەک هەرناتوانن بەڵکوو کاتیش نابەخشنە ئەوەی خۆشبەختیيەک لەروحیەتی ماهيەتی پیاوانا دروست بکەن پیاوان هەمیشە پێويستیان بەخۆشەویستیيە ئەوان هەمیشە ئەچنەوە دۆخی مناڵی کاتێک مەیلی ماچێک یان باوەشێک ئەکەن،  داواکەیان رەت ئەکرێتەوە لە لایەن ژنانەوە ئیتر ئەچنەو ەسەردەمی مناڵی وڕک دەگرن جاری وا هەیە توڕە بوونەکەیان وایان لێ ئەکات بە گژ بادا دەچن و دڕک ئەهۆننەوە، بەر لە گزنگی خۆرئەگرن، جیهان بە جۆرێک ئەشێوێنن زۆر بە ئاستەم سروشت بتوانێ جارێکی تر‌ شیکاری وەرزەکان ڕێک بخاتەوە.!