ئەز و ئەو
موحسین ئاوارە/شاعیر/ هەولێر
مانگ مانگی گەلاوێژە
هەناسە گەرم و گەرمڕێژە
قیڕی سەر شەقامەکانی نەرم کردۆتەوە
پۆلیسی هاتوچۆ لە چەقی شەقام ڕاوەستاوە
بە دەستێک ئارەقەی نێوچەوانی دەسڕێتەوە
بە دەستەکەی تر ئاماژە بۆ شوفێران دەکا
ژاوە ژاوی ترومبێلان ناپەنگێتەوە
بارتەقای حەزی ئەو پۆلیسەی هاتووچۆ کە بە ئاواتەوەیە لە بەر دەم ساردکەرەوەیەک ڕاکشێ
تا ئەو ئاستەو زیاتریش نیشتمانەکەم دڵبەستەی تۆم
وەک بۆڕسەیەکی بزۆز و ئۆقرە نەگر
بە نێو هەور و باخچە هەڵوەسراوەکانی خەیاڵدا ، دێم و دەڕۆم