بنووسە پەنجەرە
حومەیرا محەمەد ئەمینی/ شاعیر / بانە
بنووسە پەنجەرە
وەیخوێنە دیوار
حونجەی کە
تا تێلدروو
بست بە بست
نیگات بدۆزێ
کاتێ خۆتی تیا هەڵئەدەی
بنووسە ئازادی
ڕزگاری
هەرەسی قەفەسێکە لە پاساری و
چڵ ئەدا ئاسمان
دەستت باڵندە و
بنووسە… هێلانە ئاسمان
بنووسە زەوی
داوێنت
گەنمەجاڕێکی زێڕینە و
با ئەڵێتەوە بۆ درەخت
بنووسە پەنجەرە
دیوار یەخسیرێکی ئەبەدیە و
لە ڕووناکی پیتەکانی تۆ ڕاماوە
بنووسە خوێن
خوێنی جەوان
خوێنی شەقام…
لە سەر پەنجەکانتەوە فەوارە ئەکا
دەنگ ئەدەم بە شەقام
بە شنەی فێنکی پرچت
کە ئایەتی ڕاپەڕینە
بنووسە ژیان
لە سەرخۆ پێ ئەکەنی و
ئەڵێی:
ژیان پەنجەرەیەکی فێدارە
ئەبریسکێتەوە هەنگاوەکانی بەفر
لە هاشووری نیگایەک و چاوەڕوان
تامەزرۆی فڕین و
هیچ…