فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

لەدەنگی تۆدا

لەدەنگی تۆدا

 

گۆران ساڵح/ شاعیر/ کەرکووک

لەدەنگی تۆدا
بەختی خۆم تاقی دەکەمەوە
گوێ لە مۆسیقا دەگرم
سێبەرەکەت
دەکەم بەنیشتیمان
پێ بە پێ لەگەڵ باران دێم
تا دەگەم
بە حەوشەکەتان
پرسیار لە فڕینی چۆلەکە دەکەم
دەکەومە دووای
خەمی جۆگای ئاو لەگووڵ
نیازی باڵندە بۆ هێلانە دەپشکنم
وەک مناڵ
دەستم دەگرم بە لچکی
شیعرەوە
تا دەگەم بە دڵتان
تا لە تەڕای شەونمدا
من و تۆ
دەبین بە خزم
دەبین بەخاوەن یەک گیان