فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

خه‌زاڵه‌كه‌م !!! زمانی شێعرم دەگۆڕم

خه‌زاڵه‌كه‌م !!!
زمانی شێعرم دەگۆڕم

کامران شافیعی/شاعیر / نەرویژ

هەرچی وشەن لە بەژنی تۆ
وەریان دەگرم

لە چاوت جوانی دەردێنم
لە سینەشت
باغی بەهەشت
لە جێی هەر خۆشەویستیەک
دڵی تۆی لێ دادەنێم
ڕێک و پێکی هەڵبەستیشم
لە باڵاکەی تۆ دەبەستم

دەنەخشێنم ماڵیک بۆ ماچ
لە لاجانگ و کوڵمی گەشت

لە ناویشت
هیوای ژیان

هەرتۆ
جاریک پێم بڵێی نا
مەرگ دەکەم بە کۆتایی شێعرەکانم
خۆم لە داری بسکت دەدەم

زمانی شێعرم دەگۆڕم
هەر بۆ ئەوەی
ئەتۆم هەبێ