فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

شیعرێ بۆ ژینا

شیعرێ بۆ ژینا

پەری عەبدە/شاعیر / سلێمانی

ئەی ڕژێمی سەرکوتکەری سەپاو….
پرسەخانەی دڵ
بازاری هەستی ڕەشپۆش
ئەسرینی خاک
گرمەی گریانی ڕۆژ هەڵات
فڕێدانی حیجاب
تۆ ناتوانی ڕێگە بەمانە بگری…!!!!
واتە تۆ بگری بۆ دواڕژێکی
ترسناک..!!!
لە گشت ماڵە کوردێ پرسەیە
ئاڵا کفن پەتو. سێدارە شاهیدە
ڕێگای ئازادی
هەردەبڕین…!!!
تۆش دوژمنێکی ترسنۆک
لەمەرگیشمان تۆ. سڵدەکەی
ئەی دڕندەی بێ دەست و قاچ..!!!

پێشکەش بە ڕۆحێکی سپی
ئاگری شۆڕشی ژینا