وێنە پاییزییەکان
پشکۆ نەجمەدین/ شاعیر/ سوێد
پاییزی پێشوه‌خت،
په‌نجه‌کانی له چڵی دارگێلاسه‌که‌مان
گیر کردوون،
گریه‌ی گه‌ڵا گوێی هاوینی که‌ڕکردووه!
هێلانه‌ی ژێر ساپیته‌ی تارمه‌که‌مان
بێجریوه،
ژه‌نراڵ پاییز
چۆله‌که‌کانی بۆ گه‌رمیان ڕاگوێزاون.
سنه‌وبه‌ری با‌خچه‌که‌مان
مه‌مکه‌کانی چۆڕ چۆڕ شیریان لێ ده‌چۆڕێ
ده‌ستی پاییز شه‌و تا به‌یان ده‌یانگوشێت.
داربه‌ڕوویه‌ک له‌وێنده‌رێ،
قه‌دپاڵ قه‌دپاڵ،
ده‌رۆزه‌ی قومێ ئاو ده‌کات
دارسێوی دراوسێکه‌مان لێرۆکانه،
دوێنێ له باراندا
خنکا.
سمۆره‌یه‌کی سه‌رچڵ
گازێکی له گوێزنگی پاییز گرت،
گه‌ڵایه‌ک به‌ده‌م زه‌ردبوونه‌وه هوتافێکی بۆ کێشا.
دارستانه‌که‌ی به‌رانبه‌رمان
له پرسه‌ی گه‌ڵاکاندا
سێ ڕۆژه دانیشتووه.
پاییز به تابووتێکی پڕ له تیشکه‌وه گه‌یشت،
دره‌خته‌کان تا که‌ناری زه‌ریاچه‌که شوێنی که‌وتن،
ماسییه‌کان ته‌رمی هاوینیان به ئاو سپارد.
ئه‌مڕۆ پاییز له باخچه‌ی پاشا پیاسه‌ی ده‌کرد
ئاگره‌ژنه‌کان سنگ و مه‌مکی خۆیان داپۆشی!
پاییز له ده‌رکه‌ی قاوه‌خانه‌که وه‌ژوور که‌وت،
که‌س سڵاوی لێ وه‌رنه‌گرته‌وه، پیاوێک نه‌بێ
ئه‌وه من بووم!
دوێنێشه‌و من و گێلاس
به به‌رچاوی پاییزه‌وه لێک ئاڵابووین
پاییز به په‌توویه‌کی ته‌نک دایپۆشین.
پاییز پردێکه له زه‌عفه‌ران
له‌وسه‌رییه‌وه
سه‌ربازه‌کانی به‌فر
مارش ده‌که‌ن
له‌مسه‌رییه‌وه
هۆردووی هه‌تاو
بارگه و بنه‌ی خۆی تێک ناوه.
مێرووله‌کان ده‌نکه‌گه‌نم به ده‌مه‌وه
ده‌ستبه‌دوعا
له‌ژێر تاوڵی زێڕینڕه‌نگی کوارگێکدا
تنۆکی باران ده‌ژمێرن.
من سه‌رڕێژم له وه‌سوه‌سه‌ی
ئه‌شقی ژیان
له ڕه‌هایی فه‌نابوون و
له گومانی گه‌ڕانه‌وه
فرچه‌ی په‌یڤم له ڕه‌نگی یاقوتیی
شیعر وه‌رده‌ده‌م و
هه‌رچی ده‌که‌م هێڵه‌کانی هه‌ڵوه‌رینم
له سێبه‌ری ڕوئیایه‌کدا
یه‌کتر نابڕن.
من ڕه‌نگدانێک له پاییز قه‌رز ده‌که‌م
فرچه‌یه‌ک له “با”
خه‌یاڵێک له باران.