فڕین
ستار ئەحمەد/ شاعیر/ کەرکووک
سواری با بوویته
یان خه‌ونی زریان
ده‌هه‌ور له‌خۆت بئاڵینه
نه‌وه‌كوو ببیته چلووره‌ی شه‌خته
تۆ فڕین نازانی
بۆ كوێ ده‌ڕۆی به‌م ناوه‌خته
وادڵم ده‌نێرم
بۆ چرای گوزه‌رت
شیعرێكی نوورانی تێدایه
ده‌توانی بۆ سه‌رما
بیكه‌یته به‌رت
تۆ وه‌رزت گۆڕاوه
نازانیت رووه‌و كوێ
ئه‌سپی دڵ تاو ده‌ده‌یت
بێئاگای له‌گڕی زووخاوی ده‌روونم
هێند ساردی
وه‌ك چله‌ی لای خۆمان
دوور نییه
ده‌روونت بیبه‌ستێ
ده‌ترسم وه‌ك شه‌خته
یشكێیت و
كه‌س نه‌بێ
له‌رێگای ته‌رمه‌كه‌ت راوه‌ستێ
خوانه‌كا ئه‌زیزم
مه‌رگی من
پێش مه‌رگی گوڵاڵه‌و
تۆ كه‌وێ
نازانی منی وێڵ
چه‌ند خۆت و
هه‌ڵبه‌ستم خۆشده‌وێ