تایم
هونەر موکريان/ شاعير / مەهاباد
بۆ وتن زوویە
بۆ ڕاپەڕین
بۆ کافە زوویە
بۆ ئاگر و بیلبۆڕد
بۆ دەنگ زوویە
بۆ ئاڵا زوو
بۆ نۆت بۆ ڕێکۆڕد
خیابان خاوە
خوێن خاوە
کیژ زوویە
بۆ ئێستاش تا درەنگ
بۆ تابڵۆ
بۆ هەناسە زوویە
بۆ هەڵدان
بۆ پێریۆد
نووسین سەفەر دەکا
سەفەر کە چراکان سەیر بکا
سەفەر کە چاوەکان ببا بۆ شێعر
نووسین خۆی لە کیژ و ڕەنگدا دەگۆڕێ
جلی نووسین برین و دروشمە
نووسین نیشتەجێ دەبێ دە گێڕانەوەی مەلدا
مەل کە سینگ و سێبەرە
تەڕ و بزە دەنیشێ
هەڵکەوتی پیت دەکوژرانی شێعردا
دەبێ بە مەل
بۆ ئێستا زووە
بۆ فێنکایی زووە
بۆ پاشەرۆک
زووە دەستی ساعەت گرتن
کوتن لە تێپەڕین
لە هەناسە زووە
پیاوێ بۆ خەمۆک
بۆ شەقامێ چیرۆک
ئەوانن دڵەڕاوکێ لەپشت ماشێنەکان
ئەوانن چرا دەگاشەدا
چاو دەمستدا
گەڕانەوە مەلە بۆ خیابان
بۆ دەمامک
تا سورعەتگیر
تا بیلبۆڕد
بەڵام رووح کە بە ئاسفاڵتەوە دەبرژێ
کە پێڵاوەکان هەواڵنێری سێبەرن
کە رووتبوونەوە سەفەر دەکا
لە خاو و پۆستدا
لە خوێن و دەمامک
بۆ کوژرانی شێعر
کە بەزوویی مەل
زوویی چرا بگێڕن و چیرۆک
ڕێگا چووە بە شوێن نوقتەچین
نوقتە
٢١ی خهرمانانی ٠٣