فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

تراژیدیا ترین نمایش

تراژیدیا ترین نمایش

جەلال بەرزنجی/ شاعیر/ کەنەدا

بۆ دایکم، کە پار ئەو ڕۆژە، بۆ یەکجاری بە جێی هێشتین.
مەرگ لە.رۆژەکی شومی ئەیلوول،
نمایشی تراژیدیای لە سەر،
پێخەفە خەمبارەکەی دایکم کرد،
وەک دزەکی پسپۆر لێی دەرچوو.
دایکم بە ڕێگای ناو چیاکان گەڕایەوە،
سەر ئەو گردەی هاوسێیان بوو،
بە منداڵی دەچووە سەری،
وایدەزانی دەفڕی.
هەر چەندە مردن ڕووداوەکی باوە،
بەڵام لۆژیک لە خەمی ناگات.
ئێستا ساڵێکە،
پەیوەندی مەجازیم لە گەڵ دایکم ،
وەک ئەو درەختەی پشت سەری گەڵا دەکات.
دایکم هاودەمی خۆلە،
چی لەوە هەمیشە یی ترە.