فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

سروشتی ئەوین !

سروشتی ئەوین.!
ئەڵماس ئاوین/ شاعیر /  سوید

ئه‌و ده‌مه‌ی گوڵێک له ‌سروشتی ئه‌وینا ئەپشکوێ..
ئه‌و ده‌مه‌ی چراکان به ‌ماچی عه‌شق هەڵئەبن
ئه‌و ده‌مه‌ی گوڵەگێلاسێک
لەستیانەکەما ئەڕوێ، ره‌شه‌با گۆی مه‌مکی
گوڵە ئەرخەوانیەک ئەژاکێنێ.
ئەودەمەی ژنێک یاخی ئەبێ وخەوبە جووتبوون
لە گەڵ هەورەکان ئەبینێ جوگرافیا هەمووی ئەبێ بەئاوسروشت هەمووی تەڕئەبێ..