فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

رۆژانە سەد وشە دەنووسم / ٨١٤

رۆژانە سەد وشە دەنووسم

٨١٤

شێرزاد هەینی/ نووسەر/ ستۆکهۆلم

نووسەری ژاپۆنی موراکامی لەساڵی ١٩٨٢ بەردەوام رۆژانە دە کیلۆمەتر پیادەڕۆیی، ساڵێ جارێکیش بەشداری پێشبڕکێیەکانی ماراسۆن دەکات. ئەو بێجگە لە رۆمانەکانی کتێبێکی لەسەر پیادەڕۆیی، سوودەکانی نووسیوە، ئەزموونی خۆی لەو پرۆسەیەدا نووسیوەتەوە، ئەوەش هاندانە بۆ پیاسە، جووڵانەوەی جەستە هاوشانی جووڵەی هزر، مێشک لە نووسین و خوێندنەوە. ئەو لە هەردوو بواری نووسین، رۆیشتن بەتوانایە، وادەزانێت هەردووکیان پێویستن، یەکتری تەواو دەکەن، بەتایبەتی رۆیشتنی دوای نووسین و تەواواکردنی کاری رۆژانە. ”موراکامی”ی تەمەن ٧٣ ساڵی وادەزانێت لێوەشاوەیی جەستەیی راستەوخۆ کاریگەریی لەسەر لێوەشاوەیی هزریی دەبێت، بۆ ئەوەی بتوانێت دەقی درێژ بنووسێت.
ئەو دەبێژیت؛ سامانەکە بەو شتانە بدە، بە پارە دەکڕێن، کاتت بەوانەش سەرف بکە بە پارە ناکڕێن.