نۆستالژیا
چرۆ زه‌ند/ نووسەر/ کەنەدا
دووری لە نیشتمان
بۆم باس بكه
باسی نیشتمانم بۆ بكه،
ئه‌و شنه بایه له دره‌خته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ده‌دات،
باس له دار توهكه
باس له شاخی گۆیژه بكه چ ڕه‌نگێك ده‌نوێنێ ئێستا،
باسی سه‌رچنار و ڕوباری سیروان بکە،
باسی خێزانه‌كه‌م،
باسی ماڵه بچكۆله‌كه‌م.
باس لە هزر و هۆشم، لە ڕابردووم
باسی منداڵی دراوسێكانم بۆ بكه
بۆم باس کە به درێژی
گه‌ر ئه‌وان منیان بیرمابێ.