پازلی 1000 پارچەیی
لێفتێریس چۆنیس
لە یۆنانییەوە: ئومێد قەرەنی/ نووسەر/ هەولێر
هەڵەگەلێک ڕوویاندا
لە نێوەڕاستی ژوورەکەدا
لەسەر بەڕەکە پەرشوبڵاوبوونەوە
پارچەکانی، بە هەزار ناوەوە
ڕوخساری مە بوون.
لە کۆمەڵە شیعری (کرتەی تاریکییبەخشی دوگمەکە)