فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

دوو کورتە شيعر

دوو کورتە شيعر

دکتۆر شادان عەلی/ شاعير و نيگارکێش / سلێمانی

 

دەی با بتبینم شەکری دڵم

تۆ لافاوێکی شێتیت و هەم میهرەبان

ڕێگەم بدە،

با چرپە یەک لەگەڵ تۆ بەش بکەم

وەرە بۆ لام

جا کەهاتی!

دڵ ببەستە گەر زەڕەیەک گلەیی کرد

 

ئەمڕۆ 5ـ9ـ 2024

 

 

کە جامانەکەی باوکم لە ماڵەوە

هەڵواســـی،

بۆنی سـەردەمی کۆن لە دیوارەکانەوە دەهات

پەپوولەیەک لەتەنیشتمەوە سەمای دەکرد لەسەر شـــــانی ئاواتەکان

بۆیە منیش بە بێدەنگی،

وەکوو فلوتێکی چۆڵ و

کوشتـنی هۆنراوەیەکی گیرخواردوو

پرسیارێك دەمچەوسێنێتەوە

کەی ڕۆحم بەسەر تینوویەتیدا دەبارێ؟

لەگەڵ ئەو گلۆو بیرەوەرییانەدا

نیشتیمانێك بمگەڕێننەوە بۆ شوێنی منداڵیم

 

باڵوێزی ئاشتی جيهانی مافی مرۆڤ لە رێکخراورەکانی جيهانی و رێکخراوی نەتەوە  *