فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

شیعرێکی مەولانای ڕۆمی 

شیعرێکی مەولانای ڕۆمی 

كوردییەكەی: پشكۆ نەجمەدین/ نووسەر/ سوێد

ڕوخسار: گڕ و
بادە: گڕ و
عیشق: گڕ!
ڕووح لە بڵێسەی ئاگردا،
دەرەی دەربازبوونی نییە!
٠٠٠٠٠٠٠٠
عیشق لە دەرکە وە ژوور کەوت،
دەستی لەسەر سەرم دانا،
کە بێتۆییی منی بینی،
گوتی: دەک ماڵی وێرانم!