فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

یەکبوونی مردن

یەکبوونی مردن

 

غازی حەسەن/ نووسەر/ ئەمەریکا

تۆ دڵخۆش؛ کە هەموو شتێک لەم جەنگە لەدەست دەدەیت
منیش دڵتەنگ، چونکە هیچ لەدەست دەدەم!
جەنگی مردن
مردن لەدەستدانی ژیانە لەناو جەستە
من هەموو شتێک لەدەست دەدەم خوا نەبێت
تۆ هیچ شتێک لەدەست نادەیت، خوا نەبێت!
ئەم چ یەکبوونێکی جەستەیە
نێرێک و مێیەک
مردووێک و زیندووێک
مریشکێک و کەلەشێریک
ماکەرێک و نێرەکەرێک
دێڵە سەگێک و نێرە سەگێک
هەموو لەنێو جەستە دەمرن
گەڵاش لەنێو جەستەی داردا
زەریا لەنێو جەستەی سروشتدا
تەنیا باش لەنێو جەستەی بادا دەمرێت
تۆ دڵخۆش، کە هیچ لەدەست نادەیت خوا نەبێت
منیش دڵتەنگ، کە هەموو شتێک لەدەست دەدەم خوا نەبێت!
جەستە گۆڕستانی ژیانە!
ژیان بەهەشتی مردنە!
نێوانی بەهەشت و دۆزەخ
یەکبوونی ژیانە لە مردن… مردنە لەناو جەستەدا