هايکۆکانی پەری
پەری عەبدوڵڵا/ شاعير / هەولێر
لەگەڵ هەرنیگایەک،
بە شیر دێمەوە-
کۆرپەی روحت لە ئاامێزم!
پێکێکم بۆ پڕکه،
له شه‌رابی چاوت
تا نه‌فخی سوور مه‌ست ده‌بم
بۆ خوێندنەوەی نیگاکانت،
پێویستیم بە فەرهەنگە
بە چەندەها زمان !
ئاوێنەی کانی لێڵە،
ناتوانێ قژ شانە کا،
لە هەور زویرە مانگ!
بێ ماڵ و مه‌ئوا
سه‌مفۆنیای ته‌نیایی ده‌ژه‌نن
گه‌ڵای وه‌ریو
له‌به‌نده‌ری دڵ
له‌نگه‌ری گرتووه
كه‌شتی چاوه‌ڕوانی