فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

تام فۆلکلۆری دەشتی ھەولێرێ

تام فۆلکلۆری دەشتی ھەولێرێ

 

عەبدولرەحمان فەرهادی/ سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی نووسەرانی کورد/ هەولێر

لەکێم دیت و لەکێم دیت
لە نێزیک گردەسۆری
ئاگرت لە جەرگم بەردا
مل بە مەرجان و مۆری
دەرمانان لەخۆ مەدە
چاوجوان لەخۆڕا سۆری.
***
لەکێم دیت و لەکێم دیت
لە ھەورازی قەتەوی
ھۆ کچێ بینە ماچتکەم
با ئەو درەم داکەوی.
***
لەکێم دیت و لەکێم دیت
لەکن گوندی دوستەپەی
شەوێ دالغان لێدەدەم
بگرم ڕوومەتی خەپەی.
***
لەکێم دیت و لەکێم دیت
لە ھەوراز شێخ شێروانی
گازی کردم کوڕەتیم
دەعوای ماچت کرد؟ ھانی.
***
لەکێم دیت و لەکێم دیت
لە ئاقاری گاینجی
ڕەببی لەبەرت مرم
ئەتوو لۆ ئۆندە قنجی!
***
لەکێم دیت و لەکێم دیت
لە کەوڕەبەنی ھەرکی
بەدزی دێم ماچت دەکەم
با پێنەزانن خەرکی.
***
لەکێم دیت و لەکێم دیت
لەودیو گوندی کەنداری
دەرێم ئەو کچەم لۆ بینن
دەرێن ھێشتا منداری.
***
لەکێم دیت و لەکێم دیت
لە قەشقەی گوندی لەکان
دەرێم چاوان ھەرینە
برۆی لەمن ھەرتەکان.
***
لە کێم دیت و لە کێم دیت
لە پوونگینەی مامەری
ڕەشە ڕحانم دەچاند
سۆرەگور ھاتنە بەری.
——————————————————
▪️نووسینی: ئەشقیای کورتەک بە پینە.