فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

دوو کورتە شیعر

دوو کورتە شیعر

پەروین مامە/ شاعیر / سلێمانی

زۆرم چێشت تاڵی سوێری بۆ ژین
نامـەوێ کۆیلەی کەس بم بۆ ژین

ژیـنـێـک کـە بـە ئـازادیـم هـێـنـاوە
نەفرەت لە ژێر دەستی ئەکەم بۆ ژین
ـــــــــــــ

لـەخـاکـی خـۆما

لەخاکی خۆما ئەمکوژن
بەلێشاو خوێنم ئەڕژن
داگیرم نەکرد خاکی کەس
هەر ئەکوژرێم بەبێکەس
لەم وڵاتی پڕ لە خوێنە
بەس گیانی کوردان بسێنە
ئەی ڕۆژگاری بێ بەزەیی
عوسمانیە یان یەفەویی
دەستی ڕەشی داگیرکەران
لە قوڵایی خاکی کوردان
کۆ کوژ ئەکات گەنج پیر
نەفرەت لە کرداری حەقیر
ــــــــ
پەروین مامە