فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

دەقێکی شیعر

دەقێکی شیعر

شەریف مورادی/ شاعیر / مەریوان

تاوێ لە بیرتا پیر ئەبم
بێقەراری
بە شارێکەوە تاریکە
ئێوارە لە قژتا درێژە و
منیش دڵتەنگیم بە تاڵێکەوە
بیر ئەچێ
بە باڵکۆنەوە
لەنیگاتا کپ ئەمێنم
ژیان
لە منا درێژەی خیابانێکە و
لە تەنافێکا
هەڵئەچم
ئەوەندە لە دووتا قووڵ گەڕاوم
ئالزایمریش پێم ناوێرێ و
لە ڕەنگما
پاییز کورت ئەهێنێ
تاوێ بە مەرگمەوە وچان ئەدەم
تا دووریت خەریکی دڵتەنگیم
بە بیانووی قژتەوە
لە منا
( با ) سەرگەردانە و
فووم بە حەسرەتێکەوە
بیر ئەچێ