فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

دەمەوێت

دەمەوێت

گۆران ساڵح/ شاعیر/ کەرکووک

من دەمەوێت
تۆ بکەم بە قەسیدەیەکی سەوز
بە ئەستێرە
شەوانە بەدیار ماڵەکەمانەوە بدرەوشێتەوە
تۆش وەرە
من وەها پڕ پڕ بکە لە تەنیا خۆت
جێگای خۆم نەبێتەوە
من هەمیشە لە کەرکووکەوە
کە تەماشای
باکوور دەکەم
شەکرە شارەکەتان دەکەوێتە لای دڵمەوە
بۆیە من هەمیشە
ڕوو لە شارەکەتان
شارەکەتانم خۆشەوێت